قوباد تاڵەبانی: هیچ پاساوێکی مەنتیقی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لەگەڵ باڵیۆز و کونسوڵەکانی ئەمریکا، بریتانیا، ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا هاوڕابوون  لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" لە پەراوێزی دیداری سلێمانی زانکۆی ئەمریکیدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارە بیانییەکان لەناویشیاندا باڵیۆز و کونسوڵەکانی ئەمریکا، بریتانیا، ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا کۆبوومەوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" هەموومان هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و هیچ هۆکار و پاساوێکی مەنتیقی بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان ".

دواخستنی هەڵبژاردن ریسک کردنە بە شەرعییەت و بوونی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن ریسک کردنە بە شەرعییەت و بوونی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستوری لە عێراقدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا