دووەم رۆژی کارەکانی دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ، لە زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق-سلێمانی، دووەم رۆژی کارەکانی دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق-سلێمانی، کارەکانی دووەم رۆژی هەشتەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە بابەتەکانی ئەمڕۆ پەیوەست دەبن بە ژینگە، سەرچاوەکانی ئاو و کەشوهەوا، بەدەر لەوەش کایەی سیاسی عێراق و داهاتووی وڵاتەکە لە ناو ناکۆکییەکانی ناوچەکەدا چەند بەشێکی گفتوگۆکان پێکدەهێنن

قوباد تاڵەبانی وتی رۆژێک دێت کە نەوت نامێنێت

رۆژی یەکەمی دیدارەکە، چەند گفتوگۆیەکی چڕی لەخۆگرت، لە یەکێک لە پانێڵەکاندا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  رۆژێک دێت کە نەوت نامێنێت، نزیکەی 15 ساڵێکمان لەبەردەست ماوە بۆ ئەوەی بتوانین ژێرخانێک دروست بکەین کە وابکات ئەم وڵاتە بتوانێت بەبێ نەوت خۆی بەخێو بکات.

10 ساڵ لەمەوبەر هەرێم رووبەڕووی قەیرانی ئابووری بووەوە

وتیشی، نزیکەی 10 ساڵ لەمەوبەر هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی ئابووری بووەوە، هەر ئەوکات بیرمان لەوەکردەوە کە چۆن بتوانین سود لە تەکنەلۆژیا وەبگرین و مووچەخۆران لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار بکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا