ئەنجومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر بەئەندامبوونی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سبەی، ئەنجومەنی ئاسایش، دەنگ لەسەر داوایەکی فەڵەستین دەدات بۆ بوون بە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز کە لە زاری دیپلۆماتکرانەوە بڵاویکردووەتەوە، سبەی هەینی 19ی نیسانی 2024، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ دەدات لەسەر بە داواکەی فەڵەستین بۆ بوون بە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەگەری هەیە ئەمەریکا ڤیتۆ بکات

ئاژانسەکە دەڵێت، ئەگەری هەیە ئەمەریکا وەک هاوپەیمانی ئیسرائیل ڤیتۆ لەسەر دەنگدانەکە بکات، بەو پێیەی ئەگەر فەڵەستین وەک ئەندام پەسەندکرا، ئەوا دەبێتە دانپێنان بە وڵاتەکەدا.

دەبێتە وڵاتی 193هەمی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئەنجومەنەکە کە 15 ئەندامی هەیە، دەنگ دەدات لەسەر ئەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان وەک وڵاتی 193هەم فەڵەستین زیاد دەکات بۆ لیستی وڵاتە ئەندامەکانی، کە دەشبێت نۆ دەنگ بەدەستبهێنێت و هیچ کام لە وڵاتەکانی ئەمەریکا، بەڕیتانیا، فەڕەنسا، روسیا، چین ڤیتۆی لەسەر نەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا