لە سەردانەکەی سودانیدا، 18 یاداشتی لێتێگەیشتن لە نێوان عێراق و ئەمەریکا واژۆکراوە

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتن، 18 یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و ئەمەریکا لەبارەی وزە واژۆکراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە سەردانەکەی سودانیدا بۆ ئەمەریکا، ژمارەیەک گرێبەست لە نێوان عێراق و ئەمەریکا واژۆکراون.

چوار یاداشت واژۆ کراوە

نوسینگەکە دەڵێت، بە چاودێری سودانی، هەردوو وەزارەتی کارەبا و نەوت، لەگەڵ سندوقی گەشەپێدانی عێراقی چوار یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەبواری وزە و پەرەپێدانی کێڵگەکانی غاز و نەوت لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ئەمەریکی واژۆ کردووە.

14 یاداشتی دیکە لە بوارەکانی بانکی، پیشەسازی نەوت و غاز، تەکنەلۆژیا 

هەروەها، لە بوارەکانی بانکی، پیشەسازی نەوت و غاز، تەکنەلۆژیا و کەمکردنەوەی رێژەی بەکارهێنانی سوتەمەنی، 14 یاداشتی دیکە لە نێوان کۆمپانیا عێراقی و ئەمەریکییەکان واژۆ کردووە.

لۆکهێد مارتن لقێک لە عێراق بکاتەوە

بەدەر لەوەش، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت کە لە کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای لۆکهێد مارتنی تایبەتمەند بە پیشەسازی سەربازی، داوای کردووە کۆمپانیاکە لقێکی تایبەت بە خۆی لە عێراق بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا