لەسەر مووچەی هەرێم، بانکى رافیدەین و رەشید بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و تەوتینکردنی، بەڕێوەبەرانى گشتى بانکى رافیدەین و رەشید بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن.

بە گوێرەی نوسراوێکی فەرمی لیژنەی دەسپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داواکراوە بە بانگهێشتکردنی هەردوو بەڕێوەبەرانی گشتی بانکی رافیدەین و رەشید بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

22ی نیسان کۆدەبنەوە

لە نوسراوەکەدا، باس لەوەکراوە کە ئەو دوو بەڕێوەبەرە گشتییە بانگهێشتی پەرلەمان کراون بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی 22ی نیسانی 2024دا، لەسەر هۆکارەکانی دواکەوتنی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پڕۆسەی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆیان.

دەبوو مووچەی مانگی سێ بە تەوتین دابەشبکرێت

بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەوتین بکرێت، بەو واتایەی لە بانکە فیدڕاڵییەکان هەژماریان بۆ بکرێتەوە و راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە مووچەکانیان دابەشبکرێت، هەرچەندە دەبوو مووچەی مانگی نیسان بەو میکانیزمە دابەشبکرێت، بەڵام نەکرا و ئێستاش پڕۆسەکە نەکەوتووەتە سەرپێ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا