جەعفەر شێخ مستەفا: پێمانخۆشە هەموو لایەنەکان بەشداری هەڵبژاردن بکەن

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوان پێیانخۆشە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان بکەن.
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە BMC راگەیاند:" تاوەکو ئەم ساتە هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان نەهاتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە پێمانخۆشە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی بەیەکەوە بتوانین حکومڕانییەکی راست و دروستی کوردستان بکەین".

هیچ گفتوگۆیەک سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە

باسی لەوەشکرد:" هیچ دەنگۆیەکم سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان نەبیستووە و تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەک سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا