مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە رووباری سیروان مێرمنداڵێک خنکا و سەرچاوەیەکیش لە پۆلیس دەڵێت، هاوڕێکانی دەستگیرکراون.
پەیامنێری BMC لە گەرمیان رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەینی، مێرمنداڵێک لە رووباری سیرواندا خنکاوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، بەڵام تیمە پەیوەندیدارەکە لە شوێنی رووداوەکەن بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" مێرمنداڵەکە تەمەنی 16 ساڵە و دانیشتووی کەلاری کۆنە، لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا روویکردووەتە رووبارەکە و بە وتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیس، هاوڕێکانی لە ئێستادا دەستگیرکراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا