ئێران درۆنەکانی ئیسرائیل بە باڵندەی بچووک و شکستخواردوو ناودەبات

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئێران تانە لەو درۆنانە دەدات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل ئاڕاستەی ئەسفەهانی کردوون.
حسێن ئەمیر عەبدولهیا وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:" ئەو باڵندە بچووکە شکستخواردووانەی لە ئەسفەهان خرانە خوارەوە، نەبوونەتە هۆی دروستبوونی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی".
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" هێرشەکەی ئەم بەیانییەی ئیسرائیل تەنها لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە نەبووە، بەڵکو لە رێگەی مووشەکێکی دوورمەوداشەوە کە لە فڕۆکەیەکەوە ئاڕاستەکراوە، خاکی ئێران بە ئامانج گیراوە".
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وشەی (باڵندە بچووکەکان) مەبەستی تانە دان لەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاڕاستەی شاری ئەسفەهان کران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل چەند هێرشێکی بۆ سەر خاکی ئێران ئەنجامدا و دواتر سوپای پاسداران جەختیکردەوە، بەرپەرچی هێرشەکان دراوەتەوە و هیچ زیانێکیان نەبووە.
هەفتەی رابردوو سوپای پاسداران بە زیاتر لە 300 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و نزیکەی 500 مووشەک هێرشیکردە سەر خاکی ئیسرائیل و تەلئەبیبیش هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کرد، لە بەرامبەردا تاران دووپاتیکردەوە، هەر هەنگاوێک دژی وڵاتەکەی بگیرێتەبەر کاردانەوەی توندتریان دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا