قوباد تاڵەبانی: یادی شەهیدانی قەڵادزێ بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی و پیرۆزی رادەگرین

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یادی شەهیدانی قەڵادزێ بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی و پیرۆزی رادەگرین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەژێر ناونیشانی"رۆژێکیتر و تاوانێکیتر" رایگەیاندووە، لە رۆژمێری کورددا، هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە کە لە حەقی ئەم گەلەدا کراوە.

باسی لەوەش کردووە، 50 ساڵ لەمەوبەر بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەدام حسێن، دیکتاتۆری پێشووی عێراق، قەڵادزێی هەمیشە خۆڕاگر و بینای زانکۆی سلێمانی کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو، بۆردومان کرا و بە سەدان هاوڵاتیی مەدەنی و لە ناویشیاندا مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ شەهید و برینداربوون.

رۆژی شەهیدانی زانکۆ بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی رادەگرین

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، یادی ئەو شەهیدانە و رۆژی شەهیدانی زانکۆ بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی و پیرۆزی رادەگرین و هەرگیزیش ئەو تاوانە و هیچ تاوانێکی دیکەی رژێمی بەعس لەبیر ناکەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا