کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

کەشناسی هەرێم سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند:" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێن.

هەروەها، سەبارەت بە کەشی سبەی باسی لەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە، خێراى با لەسەرخۆ-مامناوەند دەبێت بە خێرایی ( 10 – 20 )کم/ک بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 33
سلێمانی: 30
دهۆک: 31
زاخۆ: 32
هەڵەبجە: 32
کەرکوک: 35
سۆران: 29
حاجی ئۆمەران: 19
گەرمیان: 35

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا