بە ڤیدیۆ،، لە ئێران دیاردەی بارینی ماسی روویدا

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە شاری یاسوجی رۆژئاوای ئێران، دیاردەیەکی نامۆ روویدا کە بە بارینی ماسی روویداوە.

بڵاوبوونەوەی تۆمارە ڤیدیۆیەکانی دیاردەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەتی کە دەردەکەوێت بە دەیان ماسی لە شەقامێکی گشتیدا کەوتوون لەکاتێکدا کە چەندین ئۆتۆمبێل هاتوچۆی پێدا دەکەن.

بەپێی دۆزینەوەکانی زانایان، کاتێک دیاردەکە روودەدات کە ماسی لە دەریاوە بە ئاسماندا دەگوازرێتەوە بۆ وشکانی، بە تایبەتیش لەو ناوچانەی شێدارە و پلەی گەرمی بەرزە.

بەهۆی گەردەلەل و تەوژمی باوە دەگوازرێنەوە

جێی ئاماژەیە، هێشتا زانایان بە تەواوی دڵنیا نیین چۆن دیاردەکە روودەدات، بەڵام بۆچوونیان وایە کە ئەگەری هەیە بەهۆی گەردەلول و تەوژمی بەهێزی باوە رووبدات، کە ئەویش دەکرێت ئاو لە دەریاکانەوە بە ماسییەوە هەڵبگرێت و چەندین کیلۆمەتر دووریانبخاتەوە تا ئەوەی لەگەڵ باراندا دەبارن.

بینەری ئەم گرتە ڤیدیۆیە بە:

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا