پۆلیسی گەرمیان داوا لە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی دەکات لە ماوەی سێ رۆژدا فۆڕمی "هەژماری من پڕ بکەنەوە، دەشڵێت، هەر ئەفسەر و کارمەندێک فۆڕمەکە پڕنەکاتەوە خۆى بەرپرسیار دەبێت لە راگرتنى مووچەکەى.
تاکو یەکشەممە فۆڕمی "هەژماری من" پڕ بکەنەوە
بە گوێرەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان کە ئاڕاستەی سەرجەم بەش و بنکەکانی کردووە، پێویستە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تاکو رۆژی یەکشەممە فۆڕمی "هەژماری من" پڕبکەنەوە و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بکەن.
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر ئەفسەر و کارمەندێک فۆڕمەکە پڕ نەکاتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە دواکەوتن و راگرتنی مووچەکەی.
بە پێی نوسراوەکە، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ئەم پێداویستییانەی دەوێ:
-یەک وێنەی
-کۆپی رەنگاوڕەنگی کارتی نیشتیمانی
-کۆپی رەنگاوڕەنگی کارتی زانیاری
-پاسپۆرت (ئەگەر هەبێت)