بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان زانیاری لەبارەی پڕبوون و سەرڕێژبوونی بەنداوەكەوە زانیاری دەخاتەڕوو.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە لێدوانێكدا بە پەیامنێری BMCی راگەیاند:" سێ رۆژی دیكە بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ دەبێت و تەنها 13 سانتیمەتری ماوە".
چوار جاریش سەرڕێژ بووە
وتیشی:" تا ئێستا و لە سەرەتای دروستكردنی بەنداوەكە و لەگەڵ یەكەم گلدانەوەی ئاو؛ بەنداوەكە 12 جار پڕبووە و چوار جاریش سەرڕێژ بووە".