"ژنێك لە دوورگەیەكی دوكان تەنها جلەكانی ماوەتەوە و خۆی بێسەروشوێنە"

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لەبارەی ئەو كەسەی لە یەكێك لە دوورگەكانی دوكان بێسەروشێون بووە و لە ئێستادا هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامیان هەیە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی زانیاری ئاشكرا دەكات.

 رائید ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند:"نیوەرۆی ئەمڕۆ كەسێك بە رووخسارێكی داپۆشراوەوە، لەگەڵ بەلەمێكدا چووەتە دوورگەیەكی دوكان و داوای لە بەلەمەوانەكە كردووە دوای كاژێرێك بگەڕێتەوە بۆلای، بەڵام كاتێك بەلەمەوانەكە دەگەڕێتەوە كەسەكە لەوێ نەماوە".

ئەو كەسە رەگەزی مێیە و تەمەنی نزیكەی 30 ساڵە

باسی لەوەشكردووە:" ئێستا هەموو تیمەكانیان لەوێن بەدوای ئەو كەسەدا دەگەڕێن، نازانن خنكاوە یان چی بەسەرهاتووە، ئەو كەسە رەگەزی مێیە و تەمەنی نزیكەی 30 ساڵە، داوای لە بەلەمەوانەكە كردووە بۆ مەلەكردن بیباتە ئەو شوێنە و پاش كاژێرێك بچێتەوە بەدوایدا، بەڵام كە بەلەمەوانەكە دەچێتەوە ئەو شوێنە تەنیا جلوبەرگەكەی و هەندێك كەلوپەلی لەوێ ماوە و خۆی دیارنییە، بۆیە هێزە ئەمنییەكان ئاگاداردەكاتەوە".

ئێستا هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی لە شوێنی رووداوەكەن

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئێستا هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی لە شوێنی رووداوەكەن بە مەبەستی دۆزینەوەی سۆراخی ئەو كەسە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا