ڤیدیۆیەکی نوێی بایدن هەرا دەنێتەوە؛ باوەش بە هەوادا دەکات

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دووبارە، ڤیدیۆیەکی نوێی جۆ بایدن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەرا دەنێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت باوەش بە هەوادا دەکات.

ڤیدیۆ نوێیەکە لەکاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکی پەیوەست بە کەمپینی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بایدن و هاریسی جێگری تۆمارکراوە، کە دوای ئەوەی وتارێک پێشکەش دەکات، بایدن لە مینبەرەکە دووردەکەوێتەوە، بەڵام ئامێز دەکاتەوە بۆ کەسێکی نادیار.

تەماشا بکەن بایدن باوەش بە هەوادا دەکات

لەبەرامبەر ئەو دیمەنەدا، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تەنز و دەستەواژەی گاڵتەئامێزەوە ڤیدیۆکەیان بڵاودەکردەوە، لەگەڵیشیدا دەڵێن "تەماشا بکەن بایدن باوەش بە هەوادا دەکات".

بەهۆی ڤیدیۆ نوێیەکە، دووبارە ئەو دەنگۆیانە سەریانهەڵدایەوە کە بەهۆی تەمەنە زۆرەکەیەوە کە گەیشتووەتە 81 ساڵ، بایدن توانای بەڕێوەبردنی نەماوە، چ بگات بە بەڕێوەبردنی وڵاتێکی وەک ئەمەریکا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا