نێرازووری بۆندی بینتۆ-ی گۆڵپارێزی یەكلاكردەوە

وەرزش 15/05/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەور لە ئێستا ئیدارەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی توانی بۆندی بینتۆ ماسییەس كرێپسكی بەڕازیلی یەكلا بكاتەوە.

 بەپێی تۆڕی هەواڵی OneFootball، ئیدارەی یانەی ئینتەر میلان بۆندی بینتۆ-ی گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەنتیكۆ پارانایانسی بەڕازیلی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلاكردەوە.

ئەو یاریزانە ماوەیەك بەر لە ئێستا گرێبەستەكەی واژۆكردووە و تەنها راگەیاندنی كۆتایی ماوە

هەرچەندە تا ئێستا بڕی گرێبەستەكەی ئەو گۆڵپارێزە بەڕازیلییە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بەپێی بەشێكی سەرچاوەكانی هەواڵی میلان بێت، ئەو یاریزانە ماوەیەك بەر لە ئێستا گرێبەستەكەی واژۆكردووە و تەنها راگەیاندنی كۆتایی ماوە.

گۆڵپارێزكی بەتوانایە و لە ماوەی وەرزەكانی رابردوودا ئاستێكی ناوازەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشكردووە

بینتۆ ماسییەس كرێپسكی، گۆڵپارێزكی بەتوانایە و لە ماوەی وەرزەكانی رابردوودا ئاستێكی ناوازەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشكردووە و بووە جێی سەرنجی بەشێك لە یانە گەروەكان و لە نێوانیشیاندا یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، بەڵام بەهۆی گرنگی پێدانە زۆرەكەی ئینتەرەوە ئەو گۆڵپارێزە گەورەی ئیتاڵیای هەڵبژارد و پێدەچێت بڕی گرێبەستەكەشی 20 ملیۆن یۆرۆ بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا