پاریس دوو مووچەی بە مباپێ نەداوە

وەرزش 04/06/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

یانەی پاریس سان جێرمان مووجەی دوو مانگی رابردووی نەداوەتە کلیان مباپێی فەڕەنسی کە لە ئێستادا بووەتە یاریزانی ریاڵ مەدرید.

رۆژنامەی لکیپی فەڕەنسی بڵاویکردەوە:" یانەی پاریس سان جێرمان رەتیکردووەتەوە مووچەی مانگەکانی نیسان و ئایار بداتە کلیان مباپێ یاریزانی پێشووی یانەکە".

هەردوولا یەکدی تۆمەتبار دەکەن

ئاماژەی بەوەشکرد:" هەردوولا یەکدی تۆمەتبار دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش پارێزەریان گرتووە و چاوەڕوان دەکرێت یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا دۆسیەکە یەکلایی بکاتەوە".

شایەنی باسە، شەوی رابردوو کلیان مباپێی فەڕەنسی بەشێوەیەکی ئازاد و بەبێ بەرامبەر، بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا