ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز رایگەیاند، بەربەستە سیاسیەکانی پێش
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نەماون و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دوای جەژنی
قوربان پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە.
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە "دەنگی
ئەمەریکا"ی راگەیاند:" بڕی دوو تریلیۆن و 700 ملیار دینار تەرناخکراوە
بۆ کەرتی نەوت لە هەرێمی کوردستان و دەبێت رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم
بهێنرێت ".
وتیشی:" گرفتە سیاسیەکان لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم نەماون و
تەنها گرفتی تەکنیکی ماوە، پێدەچێت لەم ڕۆژانەدا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە بکرێت
و دوای رۆژانی جەژنی قوربان بە ئومێدی ئەوەین هەناردەی نەوتی کوردستان
دەستپێبکاتەوە ".
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد:" یەکێک لە کیشەکان قەرزە
کەڵەکەبووەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانە، کە چۆن بتوانرێت ئەو کۆمپانیایانە رازی
بکرێن هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکەنەوە، دەبێت حکومەتی عێراق ئەو پرسە
یەکلابکاتەوە."