بابەتە سەرەکیەکە: یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕیاربوو سەرەتای ئەم هەفتەیە تەواوکاری مووچەی مانگی ئاب
رەوانە بکرێت و بەڵام تاوەکو ئێستا رەوانە نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: رێباز
حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: بریاربوو سەرەتایی ئەم هەفتەیە بەغدا
تەواوکاری مووچەی مانگی ئاب رەوانە بکات و تا ئێستا رەوانە نەکراوە و چاوەڕێین
ئەمڕۆ بگات پاش گەیشتنی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
ئەمەش هەیە: ئاماژەی بەوەشکرد:
بڕی تەواوکاری کە پێویستە بەغدا رەوانەی بکات 243 ملیار دینارە و تا بەغدا رەوانەی نەکات
ناتوانرێت مووچە دابەشبکرێت.
زیاتر: ئەوەشی خستەڕوو: هەرێمی
کوردستان ئێستا لە 50% داهاتی ناوخۆی دەنێرێت بۆ بەغدا، داهاتی نەوتی لەبەردەستدا نەماوە تاکوو قەرەبووی ئەو بڕە بکاتەوە کە نەنێردراوە.
چی دیکە: لیستی موچە هیچ مانگێک وەک مانگێکی دیکە نابێت،هەر مانگە
لیستی مووچە بە جۆرێک دەبێت ئەوانەی بەغدا دەیانڵێت تەنها بیانوگرتنە بۆ دواخستنی
مووچە.