بابەتە سەرەکییەکە:
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبونەوە هاوبەشی وەزارەتەکەی
لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوکردەوە.
چی وت: رێباز حەملان
رایگەیاند: وەزیری دارایی
فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی
10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ
بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.
زیاتر: تەواوی ئەو رێککارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم
لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوەو
رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبو.
ئەمەش هەیە: تیمی
وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم پاش ماندوبونێکی زۆر کە شەو
و رۆژ کاریان کرد ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن.
زیاتر بزانە: بریارە
سبەی بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت سەردانی
بەغداد بکەن بۆ بەدواداچونی کارەکان، بە هەوڵی هەموان بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە
هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت.