ئارنۆڵد ئامانجی سەرەکیی ریاڵ مەدریدە

وەرزش 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی ئەلیکساندەر ئارنۆڵدی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی کردووەتە ئامانجی سەرەکی.

سەرچاوە: رۆژنامەی نیویۆڕک تایمز بڵاویکردەوە: یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزانە ئینگلیزییەکە بگوازێتەوە و بە باشترین بژاردەی دەزانێت بۆ شوێنی دانی کارڤەخال.

چی تر: لە ئەگەری سەرنەکەوتنی گرێبەستی ئارنۆڵد، یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی چەند بژاردەیەکی دیکە دەدات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانی کارڤەخال یاریزانی باڵی راستی یانەی ریاڵ مەدرید، بەهۆی تووشبوونی بە پێکان لە ئەژنۆی پێی راستیدا، لە تەواوی یارییەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی بێبەش دەبێت.





ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا