ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە بەشداری کلاسیکۆ ناکات

وەرزش 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: رۆدریگۆ هێرشبەری یانەی شاهانە بەهۆی پێکانەوە بۆ یاریی کلاسیکۆی دژی بەرشەلۆنە ئامادە نابێت.

کێ وتی: رۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە: پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە رۆدریگۆ بەهۆی ئەو پێکانەی شەوی رابردوو لە یاریی برووسیا دۆرتموند تووشی هات، لە یاریی داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر بەرشەلۆنە بێبەش دەبێت.

زیاتر: رۆدریگۆ لە ماسولکەکانی ئەژنۆی راستی تووشی پێکان بووە و پێویستی بە پشکنینی موگناتیسییە بۆ ئەوەی ئاستی پێکانەکەی دەستنیشان بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا