مقاوەمەی ئیسلامی: چوار پێگەی سوپای ئیسرائیلمان کردووەتە ئامانج

عێراق 02/11/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مقاوەمی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، لە ریگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە چوار پێگەمان لە باکوری ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.

راگەیەندراوی فەرمی: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند: لە درێژەی رێبازەکەمان بۆ پاڵپشتی کردنی گەلی فەڵەستین و لوبنان و بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە دەیکات، هێرشمان کردووەتەوە سەر چوار پێگەی گرنگی ئیسرائیل لە باکوری وڵاتەکە.

زیاتر: هێرشەکە ئەمڕۆ شەممە، لە رێگەی فڕۆکەی بی فڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و پێگەکانی سوپای ئیسرائیل کراونەتە ئامانج و بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا