بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی رەوتی نیشتیمانی شیعە، هۆشداری دەداتەوە حکومەتی
عێراق و دەڵێت، ئاگاداریان دەکەمەوە خۆیان نەخەنە پرسی چارەسەری دوو دەوڵەتەوە.
پەیامی فەرمی: موقتەدا سەدر سەرۆکی
رەوتی نیشتیمانی شیعە لە سەکۆی "ئێکس" رایگەیاند: پێش ئەوەی رۆژئاوا پیلانی
زەلیلکردنمان دابنێت، حکومەتی عێراق ئاگادار دەکەمەوە خۆی نەخاتە پرسی چارەسەری
دوو دەوڵەتەوە.
ئەمەشی وت: ئێمه
شیعه‌ی محه‌مه‌د و عه‌لیین ره‌زای خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت، هه‌ڵوێستی ئێمه ڕوونه سەبارەت بەو پرسە، فەڵەستین یه‌ک ده‌وڵه‌ته و قودسی پیرۆز پایته‌خته‌كه‌یه‌تی،
ده‌وڵه‌تی دووه‌م نییه تا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یاخود دابمه‌زرێندرێت.
زیاتر: ئەگەر حکومەت دەست لەو پرسە
وەربدات و یاسای قەدەخەکردنى مامەڵە لەگەڵ ئیسرائیل دەیگرێتەوە و هیواشى خواست
عەرەبستانى سعودی پشت لەوە بکات و دان بە زایۆنیزمدا نەنێت.