عێراق و سعودیە رێککەوتنێکی سەربازیان واژۆکرد

عێراق 05/11/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: عێراق و سعودیە کۆبوونەوە و رێککەوتنێکی سەربازییان واژۆکرد، کە تایبەتە بە خول و مەشقی سەربازی نێوان هەردوو وڵات.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردوە: لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، سابت محەممەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی شانشینی سعودیەی کردووە و لەگەڵ شازادە خالد بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعوودیە کۆبوونەتەوە.

ئەمەش هەیە: هەر لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکرا و لەسەر چەند پرسێکی دیکەش بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد، بە تایبەت گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە، کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکانی.

چی دیکە: هەردولا جەختیان لەسەر گرنگی هێورکردنەوەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووەتەوە، گفتوگۆیان لەسەر میکانیزمێکی تایبەت بە مەشقی هاوبەشی نێوان هێزەکانی عێراق و هێزەکانی سعوودیە کردووە.

زیاتر: جیا لە رێککەوتنی مەشقی هاوبەشی سەربازیی نێوان هەردوو وڵات، رێککەوتوون کە بریندارانی سوپای عێراق بە مەبەستی چارەسەر رەوانەی سعوودیە بکرێن.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا