"زیاتر لە 30 سەرکردەی داعش لە عێراق و سوریا کوژراون"

عێراق 05/11/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا کوژرانی زیاتر لە 30 سەرکردەی داعشی لە عێراق و سوریا راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە "سێنتکۆم" رایگەیاند: ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشمان لە عێراق و سووریا لە دژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە 29ـى مانگی ئاب ـەوە  دەستپێکردووە و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بووە.

ئەمەش هەیە: لەو ئۆپراسیۆنانەدا لە عێراق و سوریا 163 چەکداری داعش کوژراون و کە لە نێویاندا زیاتر لە 30 سەرکردەی رێکخراوەکە هەبوون.

زیاتر: هەر لە میانی ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا 33 چه‌كداری دیكه‌ی داعش ده‌ستگیركراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا