بابەتە سەرەکیەکە: ئەمریکا دەیەوێت لە رێگای
دیبلۆماسییەوە عێراق ئاگادار بکاتەوە بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ
هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
کێ وتی: پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە: جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی
نەتەوەیەکگرتوەکان و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆک وەزیرانی
عێراقیان ئاگادار کردووەتەوە بۆ راگرتنی هێرشەکان لە خاکی عێراقەوە بۆ سەر
ئیسرائیل.
چی دیکە: لە ئاگادارکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، نابێت
خاکی عێراق وەک تەختەی بازدان بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکار بهێندرێت.
زیاتر: بە گوێرەی زانیاریەکان ، ئەگەر عێراق رێوشوێنی
پێویست بۆ رێگریکردن لەو هێرشانە نەگرێتەبەر لە ئەنجامدا ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر
خاکی عێراق.