بابەتە سەرەکیەکە: هێزێکی
ئەمەریکی بۆ یەکەمجار لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ئۆپەراسیۆنێکیان لە دەوروبەری
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد ئەنجامداوە.
کێ وتی: بغداد الیوم لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە: هێزێکی
زۆری ئەمەریکی لە دەوروبەری بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار، بۆ
یەکەمجار لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و تاوەکو ئێستا
نازانرێت کە ئایا ئامانجەکە بۆ لەناوبردنی رێکخراوە تیرۆرستییەکانە یاخود مەشقێکی ئەمنییە لە
چوارچێوەی راهێنانەکانیان.
ئەمەشی وت: عەین ئەسەد دەیان سەربازی ئەمەریکایی تێدایە، کە ئەرکیان
جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی تایبەتە، هەندێکیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی عێراقی و
جووڵەکردن لەنێوان سووریا و عێراق بەپێی ئامانجەکان و داتاکانی بەردەست.
زیاتر: ژمارەی ئەو هێزانە لەگەڵ گرژییەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
زیادی کردووە و رەنگە ئەو ژمارەیە دوو ئەوەندەی ژمارەی پێشوویان بێت.