" بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق بیانوون و پاساووی ساختەن "

عێراق 07/11/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی چەند پرسێکی گرنگ کۆبوونەوە.

لێدوانی فەرمی: یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رۆڵی حکومەت کراوە سەبارەت بە پاراستنی ئەمنی و ئاسایشی عێراق و پێداچوونەوە بە دەستکەوتەکانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە ئەمنییەکاندا.

ئەمەشی وت: حکومەتی عێراق بۆ ئاسایشی نەتەوەیی پێگەی پتەوی عێراقی لە پشتیوانی لە خەباتی گەلانی فەلەستین و لوبنان نوێ کردەوە و هەروەها ئیدانەکردنی ئەو تاوانەکانی جینۆساید کە لە لایەن قەوارەی زایۆنیستییەوە ئەنجامدراون.

زیاتر: دەبێت هەوڵی پاراستنی خاک و ئاسمانی عێراق بدات بۆ دوورخستنەوەی لە جەنگی وڵاتانی دیکە و ئەوانەی باس لە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق دەکەن بیانوون و پاساوی ساختەن کە مەبەست لێی هێرشکردنە سەر عێراق و سەروەری و پیرۆزی خاکەکەیەتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا