بابەتە سەرەکییەکە: نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاوەکانی عێراق
بۆ رێگریکردن لە قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بەرز دەنرخێنێت.
لیدوانی فەرمی: عەلی ئەلبێرێر بەرپرسی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانی
پەیوەست بە تاوان و ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق رایگەیاند: لە ماوەی دوو ساڵی
رابردوودا هەوڵێکی گەورە لەلایەن عێراقەوە دراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و
بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.
ئەوەشی وت: هەماهەنگی تەواو هەیە لە نێوان محەمەد شیاع
سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆێ عێراق بەمەبەستی
رێگریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.