بابەتە سەرەکییەکە: راوێژکاری
ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ راوێژکاری سەربازی ئێران کۆبووەوە.
چی وترا: نوسینگەی راوێژکاری
ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە: لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە قاسم ئەعرەجی و
مەجید قەلیپور باسیان لە بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوانیان کرد.
بۆچی: بۆ رووبەڕوبوونەوەی
تیرۆرستان و رێگریکردن لە دیاردەی قاچاخچێتی.
چی تر: قاسم ئەعرەجی بە
بەرپرسە ئێرانییەکەی راگەیاندووە، بە توندی دژی ئەوەن کە ئاسمانی وڵاتەکەیان بۆ
هێرشکردنە سەر ئێران یاخود هەر وڵاتێکی تر بەکاربهێنرێت.