بابەتە
سەرەکیەکە: بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو ئاستی مامەڵەداراییەکان لەرێگای هەژمارە
بانکییەکانەوە لە 20٪ـەوە بۆ 43٪ بەرزبوونەوەی
بەخۆیەوە دیووە.
کێ وتی: مەزهەر
ساڵح راوێژکاری دارایی و ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانکاری
لە سیستمی بانکی و ئابوری عێراق لە نەختینەوە بۆ دیجیتاڵی، پێدانی قەرزی بانکی لە 7 ملیۆن هەژماری بانکییەوە بەکارهێنەرانی بۆ 20 ملیۆن
هاوڵاتی بەرزبووەتەوە.
ئەوەشی وت: خزمەتگوزاری
بانکی دیجتاڵی و کارتە بانکییەکان رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئاسانکاری هاوڵاتیان لە پێشینەی خانوبەرە و کاری بچوک.
ئەمەش هەیە: پێشبینیش
دەکەن لە ساڵی داهاتوو رێژەی بەکارهێنەرانی کارتە بانکییەکان بەرزتربێتەوە.