بابەتە سەرەکییەکە: لە قەزای شەقڵاوەی سنووری پارێزگای هەولێر کەسێک تەقەی لە دایک و خوشکێکی خۆی کردووە.
راگەیەندراوی فەرمی:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە: رووداوەکە لە شەقڵاوە روویداوە و
تۆمەتبارەکە ناوی (ڕ.ش.ف)ە و لە ئەنجامی تەقەکردنەکە، دایک و خوشکێکی ناوبراو
گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر: ناوبراو دوای
ئەنجامدانی تاوانەکە لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە خۆی رادەستی هێزەکانی ناوخۆ کردووە.
بۆچی: تاوەکو ئێستا
هۆکاری رووداوەکە نادیارە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامە.