سێنتکۆم: هێرشمانکردە سەر گروپەچەکدارەکان لە سنوری عێراق

جیهان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هێزەکانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی گروپە چەکدارەکانیان لە نزیک روباری فورات کردە ئامانج.

راگەیەندراوی فەرمی: فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا(سێنتکۆم)  بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەیانی هێزەکانیان توانیویانە بە سەرکەوتویی لە رێگەی هێرشی موشەکییەوە، كۆبونەوەیەكی گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێرانی لە نزیك روباری فورات بکەنە ئامانج.

ئەمەش هەیە: ئەو بنکەیەی هێرشیان کردووەتەسەر لە رۆژهەڵاتی سوریا و لە نزیک سنورەکانی عێراقەوە بووە هاوکات،  توانیویانە کاروانێکی چەک و تەقەمەنی بە ئامانج بگرن کە مەترسی بووە بۆ سەر هێزەکانیان.   

باس لەوەشکراوە: بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی دۆخەکە بۆ روبەروبونەوەی هەر پێشهاتێكی نوێ  و پەرەسەندنی بارودۆخەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا