نەوەی نوێ یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەبات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: رۆژی دووشەممە یەکەمین دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

چی تر: بەگوێرەی ئەو بەرنامەی کارەی بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای دانیشتنەکەدا بە تەمەنترین کاندیدی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان بانگ دەکرێت بۆ سوێندخواردن و بەڕیوەبردنی دانیشتنەکە.

دواتر: کاندیدە سەرکەوتووەکانی تری هەڵبژاردن بانگهێشت دەکرێن بە مەبەستی سوێند خواردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەمەد سڵێمان کاندیدی سەرکەوتووی نەوەی نوێ کە تەمەنی 76 ساڵە، بەتەمەنترین کاندیدی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانە و سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتن دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا