بابەتە سەرەکیەکە: بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی موچە شاندێکی
تەکنیکی وەزارەتی دارای عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کردوە.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان
بڵاویکردەوە، ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێم پێشوازی کردووە لە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی
دارایی عێراق، کە ماوەی دوو رۆژە بە سەردانێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستانن.
ئاماژە بەوەکراوە: لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی تایبەت
بە موچە وداواکارییەکانی بەغدا، بەرپرسانی وەزارەت راسپێردراون لە ماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا
سەرجەم کارەکان تەواو بکەن.