بابەتە سەرەکییەکە:
کارکردن لە پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی لە سلێمانی بەردەوامە.
راگەیەندراوی فەرمی:
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە: پرۆژەکە یەکێکی ترە لە پرۆژە گرنگەکان و
بە سەرپەرشتی تیمەکانمان لە سەرۆکایەتی و کۆمپانیای تراویلکە جێبەجێ دەکرێت.
چی تر: کارەکانی ئەو
پرۆژەیە رۆژ بە رۆژ چڕتر دەبێتەوە بە سودوەرگرتن لە کەشوهەوا و بارودۆخەکە.
ئەمەش هەیە: بە تەواو بونی،
پرۆژەکە دەبێتە هۆی بەیەکەوەبەستنی شەقامی سالم بە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.
لەلایەکی ترەوە: گەڕەکی
چوارچرا بە یەکتربڕەکەوە دەبەسترێتەوە، هەروەها ئاسانکاری تەواو بۆ جوڵەی هاتوچۆ
لە گەڕەکەکانی رزگاری، ئابڵاخ، موشیرئاوا و ناوچەی پیشەسازی دەکات.