سودانی و بن سەلمان کۆبونەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنیشینی سعودییە کۆبوەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: کۆبونەوەکە لە شاری ئەلعولای سعودیە بەڕێوەچو و تیایدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگی رێککەوتن لەسەر هەماهەنگی هاوبەش سەبارەت بە روداوەکانی سوریا تاوتوێ کرا.

زیاتر: محەمەد شیاع سودانی جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ یەکگرتویی خاکی سوریا و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی و رێزگرتن لە ئیرادەی ئازادی گەلەکەی و دڵنیابون لە بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی لە حکومەتی داهاتویدا.

چی تر: سودانی ئامادەیی عێراقی پیشاندا بۆ هاوکاریکردنی ناوچەکە لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.

هاوکات: باس لە بارودۆخی غەززە و بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەکان کرا و چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی ئەو شەڕە و دوهێندە کردنی هەوڵە فریاگوزارییەکان بە گرنگ دانرا.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سودانی و بن سەلمان کۆبونەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا