بابەتە سەرەکیەکە: وه‌زیری بازرگانی عێراق رایگه‌یاند،
له‌كۆگاكاندا خۆراكی پێویستیان ئاماده‌كردوه بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو کە روبەرووی وڵات
دەبێتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانی عێراق
رایگەیاند، ئه‌سیر داود غورەیری وەزیری بازرگانی سه‌ردانی باره‌گای كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراكی
كردوه به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی بڕی نوێ له كۆگاكانی خۆراك و پێداچونه‌وه
به رێكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ دڵنیابون له سه‌لامه‌تی مادده‌كان.
ئاماژە بەوەکراوە: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌وڵی زۆری داوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
كۆی مادده‌كانی خۆراك به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له كه‌ره‌سته‌ی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و گه‌نم.
زیاتر: ئه‌مه‌ش له پێشبینیكردنی ئه‌و بارودۆخه
نائاساییانه‌ی كه ره‌نگه روبه‌ڕوی ناوچه‌كه ببنه‌وه، به‌مه‌ش توانای عێراق بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
هه‌ر ئاسته‌نگێكی داهاتو به‌رزتر ده‌كاته‌وه.