بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ هەینی بەهرۆز قەشانی پارێزگاری پێشوتری سلێمانی کۆچی
دوایی کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهرۆز محەمەد ساڵح قەشانی پارێزگاری پێشوتری سلێمانی
ئەمڕۆ هەینی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایکرد.
لیدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پرسەنامەیەكدا بڵاویكردەوە،
بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشوی سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارە و ماتەمینیی خۆمان بۆ كۆچی دوایی
بەڕێز و ئازیزمان ئەندازیار بەهرۆز محەمەد ساڵح قەشانی، پارێزگاری پێشوتری سلێمانی؛
دەردەبڕین.
داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان
بەهەشت بێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
-