موچەخۆران بۆ دروستکردنی UPN دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن

کوردستان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بانکی مەڵەکندی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە ستافی بانکەکەیان کاردەکەن بۆ دروستکردنی UPN بۆ ئەو موچەخۆرانەی بایۆمەترییان نییە.

پێشتر: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، هەر فەرمانبەرو موچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لەفەرمانگەکەی خۆی رادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند رۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.

زیاتر: دروستکردنی UPN و بایۆمەتری فەرمانبەران و مووچەخۆران یەکێکە لەو بنەما سەرەکییانەی بۆ ناردنی مووچە دیاریکراوە و تاوەکو سەری ساڵ دراوە بە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە و ئەنجامدانی بایۆمەتری بۆ سەرجەم مووچەخۆران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا