بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەی خۆی بۆ کۆچی دوای بەهرۆز قەشانی
پارێزگاری پێشوتری سلێمانی بڵاوکردوە.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو کاک بەهرۆز قەشانی
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی (بەهرۆز حەمەساڵح
فەقێ رەشید قەشانی)م بیست.
کۆچکردوو بەهرۆز قەشانی، کەسایەتیەکی شارەزا و دڵسۆزی شار بوو کە لەماوەی
كاركردنیدا لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەک کەسێکی خەمخۆر و لێهاتوو ئەرکی خۆی بەجێگەیاند.
بۆ ئەم خەمە هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەکەم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو
لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران