بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند،
بەهۆی لۆد و قەرەباڵغییەوە، لە رۆژانی هەینیدا
له كاتژمێر 1:00ی پاشنیوهڕۆ تا 8:00ی شهو هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شاری هەولێر
قەدەغه دهكرێت.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر له ڕاگهیهندراوێكدا
رایگەیاند،"له ڕۆژانی هەینی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان و گەشتیاران سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بەتایبەتی بازاڕی شێخەڵا
و پارکی نافورەی بەردەم قەڵا دەکەن، پیادە ڕۆ و ئۆتۆمبیل تێکەڵ بەیەک دەبن لەشەقامدا،
کە ئەمەش بە بەردەوامی دەبێتە هۆی قەرەباڵغی شەقامەکە و دروست بونی جەنجاڵی و سیمایەکی
ناشیرن بەشەقامەکانی ناو بازار دەدات".
ئاماژە بەوەشکراوە: بڕیاردراوه هاتوچۆکردن لە سەنتەری شار تەنها بە پیادە
بێت لە کاتژمێر 1:00 نیوەڕۆ تا 8:00 ئێوارە، دوای ئەوکاتەی دیاری کراوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل
بۆ ناو سەنتەری شار ئاسایی دەبێتەوە.