سەرۆکی یەکێتی بۆ کۆچیدوایی پارێزگاری پێشوتری سلێمانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  کۆچیدوایی بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشوتری سلێمانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

لێدوانی فەرمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەقی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، ''كاك بەهرۆز ئەوكاتەی پارێزگاری سلێمانی بوو خزمەتێكی بەرچاوی پێشكەشی شارەكە و خەڵكە خۆشەویستەكەی كرد.''

زیاتر: دەقی پرسەنامەکە:

کۆچیدوایی کاک بەهرۆز قەشانی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی لە دڵەوە نیگەرانیكردین

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

كاك بەهرۆز قەشانی هەڤاڵێكی دڵسۆز و ئەندازیارێكی لێهاتوو بوو، ئەوكاتەی پارێزگاری سلێمانی بوو خزمەتێكی بەرچاوی پێشكەشی شارەكە و خەڵكە خۆشەویستەكەی كرد.

لە خوای گەورە داواكارین هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا