کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیرکرا

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئەو کەسەی تۆمەتباربو بە کوشتنی باوکی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا.

زیاتر بزانە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوە: دوای ئەوەی شەوی رابردو زانیاری کوشتنی گەیشتە هێزەکانمان، دەستبەجێ مەفرەزەکانمان گەیشتنە شوێنی روداوەکە و هێڵکاری ئەنجامدرا.

چی تر: زانیارییە سەرەتاییەکان دەریانخست، کە باوکێک لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە و دوای روداوەکەش تۆمەتبارەکە هەڵاتوە.

ئەمەش هەیە: دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا لە هەمان شەودا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانی کوشتن – بەشی پۆلیسی نەهێشتاوانی سلێمانی، تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.

لە ئێستادا: تۆمەتبار (م.م.ع)ی لەدایکبوی 2002 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا