بابەتە سەرەکیەکە:
سبەینێ چوارشەممە، 07-01-2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "تەواوی بڕگەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی
وەزیران پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت کە لەنێویاندا ڕاپۆرتێک لەبارەی
دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو."
ئەوەشی وت: هەر
لەو کۆبونەوەدا بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و راپۆرتیک
لەبارەی بەرەوپێشچونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی موچەخۆرانی هەرێم تاوتوێ دەکرێت.