بابەتە سەرەکیەکە: عەلی
خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەکۆی " ئێکس" پەیامێکی بڵاوکردەوە.
چی وت: خامەنی وتی: هەمووان درک بەوە دەکەن کە سەبر و خۆڕاگری خەڵک
و خۆڕاگری فەلەستین و بەرەی بەرخۆدان، قەوارەی زایۆنی ناچار کرد پاشەکشە بکات.
زیاتر: ئەوان لە کتێبەکاندا دەنووسن کە رۆژێک لە رۆژان گروپێک
هەزاران منداڵ و ژنیان لە غەززە کوشتووە.
بیرخستنەوە: شەوی
رابردوو وڵاتانی ناوبژیوان بە فەرمی رایانگەیاند، حەماس و ئیسرائیل سەبارەت بە
ئاگربەست گەیشتون بە رێککەوتن و رۆژی
یەکشەممە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.