بابەتە سەرەکییەکە: فڕۆکە جهنگییهكانی
ئەمریکا شهوی رابردوو زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی یەمەن ئەنجامدا.
سەرچاوە: میدیای حوسییەکان بڵاویکردەوە،
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا 17 هێرشیان بۆ سەر پارێزگای سەعدە ئەنجامداوە، هێرشهكان
له بەرەبەیانی ئەمڕۆدا درێژبونەتەوە بۆ ناحیەی حەرف سوفیان لە عەمران و سنوری سەعدە.
زیاتر: حوسییەکان سەرەتای ئەم مانگە رایانگەیاند
کە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکان دەستپێدەکەنەوە تاوەکو ئەو کاتەی ئیسرائیل رێگە
بە هاوکارییەکانی غەززە دەدات.
ئەمە لە کاتێکداییە: ئەمەریکا هەفتەی رابردوو
ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانی دژی حوسییەکان دەستپێکرد و ژمارەیەک بنکەی گرنگ
کرانە ئامانج و چەندین چەکداری حوسی کوژران.