بابەتە سەرەکییەکە:
وەزارەتی دارایی رەتیدەکاتەوە وادەی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن
بەغداوە دیاریکرابێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
بەشێک لە میدیاکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردبەوە، سبەی بەغدا بڕیاری خەرکردنی موچەی
مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم دەدات و رۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی
دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: هونەر
جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە BMC راگەیاند: سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستییەوە و تاوەکو ئێستا
هیچ وادەیەک بۆ خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیارینەکراوە.
زیاتر بزانە: خەرجکردنی
موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری تەیف سامی وەزیری دارایی
عێراقە و ئەگەر هەیە کە سبەی سێشەممە ناوبراو لەوبارەیەوە بڕیار بدات، بەڵام ئەوەی
هەیە تەنها ئەگەرە و هیچ زانیارییەکی فەرمی لەوبارەیەوە بەردەست نییە.