ئەمشەو هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی کاتژمێرێک تاریک دەبێت

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: چالاکی کاتژمێری زەوی چالاکییەکی جیھانیــە و ته‌واوی گڵۆپ و روناككه‌ره‌وه‌كان لە کۆتا شەممەدا بۆ ماوه‌ی یه‌ک كاتژمێر دەکوژێنرێنەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە؛ چالاکی کاتژمێری زەوی چالاکییەکی جیھانیيە و بە بەشداری زیاتر لە 150 وڵات، لە کۆتا شەممەی مانگی ئازار ئەنجامدەدرێت و ئەمساڵیش لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش هەیە: چالاكییه‌كه‌ش، خۆی له‌ كوژراندنه‌وه‌ی ته‌واوی گڵۆپ و روناككه‌ره‌وه‌كاندا بۆ ماوه‌ی یه‌ک كاتژمێر ده‌بینێته‌وه‌ کە لە کاتژمێر 8:30 بۆ 9:30 ـی شەو دەبێت.

چی تر: مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌ش، دروستکردنی پردی پەیوەندیی لە نێوان مرۆڤ و ژینگەکەيه‌تی لەجیھاندا، بۆئەوەی ببێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگا و پاراستنی زەوی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ یەکەمجار ئه‌و چالاكییه‌ له‌ ساڵی 2007 شاری سیدنی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام ئێستا له‌ زیاتر له‌ 7 هه‌زار شار له‌ 172 وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا